گرنگ

بەرپرسێكی كۆمیسیۆن: بۆڕۆژی دەنگدان پێویستمان بە 300 هەزاركارمەندە ودەستبەناونووسین دەكەین

2025-05-27

 

 بوار، تایبەت سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات چەند رۆژێكی دیكە دەستدەكات بە تۆماركردن و وەرگرتنی كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدان، چونكە پێویستمان بە 300 هەزار كارمەندە. عیماد جەمیل، سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە ملیۆن و 550 هەزار كەس تۆماری دەنگدەرانیان نوێكردووەتەوە و ئەوەش ئاستێكی بەرزە بەراورد بە هەڵبژاردنەكانی پێشوو، ئەوەش نیشاندەری ئەوەیە كە هاوڵاتییان دەیانەوێت بەشداری لە هەڵبژاردنەكاندا بكەن. ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆمیسیۆن چەند رۆژێكی دیكە دەستدەكات بە تۆماركردن و وەرگرتنی كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدان، چونكە پێویستمان بە 300 هەزار كارمەندە بۆ ئیدارەدانی پرسەكە و ئەوانیش دەرچووی زانكۆ و پەیمانگاكان، لەگەڵ فەرمانبەرانی دەوڵەت دەبن، هەروەها ئەو كارمەندانە لەلایەن كۆمیسیۆنەوە خولی راهێنانیان پێدەدرێت و فێری چۆنییەتی بەكارهێنانی سیستمەكە دەكرێن. ئەو بەرپرسەی كۆمیسیۆن ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە پاش 15ـی حوزەیرانەوە جارێكی دیكە وادەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران درێژناكرێتەوە، هاوكات لەم هەڵبژاردنەدا سێ ملیۆن و 600 هەزار دەنگدەری نوێ بۆ یەكەم جار بەشداری دەكەن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color