وا بڕیارە سبەینێ یەکشەممە ١ی ٦ی ٢٠٢٥، لە یادی ٥٠ ساڵەی دروستبوونی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لە یاریگای سلێمانی وتارێکی گرنگ پێشکەش بکات. بەپێ زانیارییەکانی بوار، لەچوارچێوەی ٥٠ ساڵەی دروستبونی یەکێتیدا، سەرلەبەیانی سبەینێ یەکشەممە، بەرپرس و کادیرانی یەکێتی سەردانی مەزاری مام جەلال دەکەن وەک دەربڕینی وەفا بۆ مام جەلال، دواتر پاشنیوەڕۆی سبەینێش لە یاریگای سلێمانی (مەلعەبەکە) بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی ئاهەنگێکی گەورە بەڕێوە دەچێت و بافڵ تاڵەبانی، وتارێکی گرنگ سەبارەت بە ناوخۆی حیزبەکەی و هەرێمی کوردستان و عێراق پێشکەش دەکات. ٥٠ ساڵەی ئەمساڵی یەکێتی لەکاتێکدایە کە لایەنەکانی هەرێمی کوردستان لەبەردەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدان کە بڕیارە مانگی ١١ی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت و یەکێتیش بە لیستی سەربەخۆ بەشداری دەکات