گرنگ

لە هەولێر دابەشكردنی غاز و نەوت بەهاووڵاتیان، دەدرێتە كۆمپانیا

2025-06-02

 

بەڕێوەبەری سووتەمەنی هەولێر ئاماژە بەوەدەكات، پڕۆژەی بەئەلیكترۆنیكردنی دابەشكردنی نەوت و غاز بۆ كۆمپانیایەك دەرچووە و لەم مانگەدا دەست بەجێبەجێكردنی پڕۆژەكە دەكرێت. ئاری كاكەشین، بەڕێوەبەری سووتەمەنی هەولێر رایگەیاند: پڕۆژەی بەئەلیكترۆنیكردنی دابەشكردنی سووتەمەنی قۆناغی تەندەری تێپەڕاندووە و بۆ كۆمپانیایەك دەرچووە و ئەگەر بەڵگەنامەكانی تەواو بكات، لەم مانگە بە فەرمانێكی پارێزگا پێی دەسپێردرێت و كار دەكات ئاماژەی بەوەشكردووە، لەم قۆناغەدا بۆ نەوت و غازە و لەمەودوا لە بریكاری خۆراك نەوت وەرناگرن، لەبەنزینخانەكاندا ئامێرێك ھەیە پێی دەگوترێت "كارت ریدەر" ھاووڵاتیی كارتی ئەلیكترۆنی لە پێنج بۆ 10 ساڵی بۆ دروست دەكرێت و كارتەكە لە ئامێری ریدەر دەدات و نەوتی خۆی وەردەگرێت و پشكی نافەوتێت. بەڕێوەبەری سووتەمەنی هەولێرئەوەشی خستووەتەڕوو،  بۆ غازیش بریكار دەگەڕێت و ئامێرێكی ھاوشێوەی ئەی تی ئێمی پێیە، كارتی خۆی لێ دەدات و پشكی خۆی لە غاز وەردەگرێت، هاوكات ئەوانەی پسوولەی خۆراكیان هەولێرە، ئەو كارتەیان بۆ دروست دەكرێت و ئەوانەی مادەی 140 و خواروو و ناوەڕاستی عێراق كە دانیشتووی ھەولێرن، بۆیان دروست دەكرێت كە كارتەكە ھاوشێوەی ئەوەی بانكی دەبێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color