گرنگ

لە هەولێر 16هەزار سەگ كۆكراونەتەوە و ڕۆژانە 12 هەزار تۆن گۆشتی مریشكیان بۆ دابیندەكرێت

2025-06-03

 

بەڕێوەبەری شێڵتەری هەولێر ئاماژەبەوەدەكات، لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا تواندراوە 16 هەزار سەگی بێ لانە لە گەرەك و كۆڵانەكانی هەولێر كۆبكرێنەوە و شێڵتەرێكی تایبیتیان بۆ دروستبكرێت، هاوكات ڕۆژانە نزیكەی 12 هەزار تۆن گۆشتی مریشیان بۆ دابیندەكرێت. حەسەن ئیسماعیل، بەڕێوەبەری شێڵتەری هەولێر بۆ كۆكردنەوەی سەگی بێلانە رایگەیاند: لە ساڵی 2023 ەوە شێڵتەرێی تایبەت بە كۆكردنەوەی سەگی بێلانە دروستكراوە، تائێستا زیاتر لە 16 هەزار سەگی تێدایە و بە گشتیی جێگەی 40 هەزار سەگی تێدا دەبێتەوە،هاوكات لەناو شێڵتەرەكەدا 13 پزیشكی ڤێتێرنەری هەیە كە كاری نەشتەرگەریی بۆ سەگەكان دەكەن، بەڵام پێویستمان بە پزیشكی زیاتری پسپۆڕی نەشتەرگەرییە. ئاماژەی بەوەشكردووە، لە كۆی ئەو 16 هەزار سەگەی كۆكراونەتەوە تا ئێستا نزیكەی حەوت هەزار و 500 سەگیان نەشتەرگەری نەزۆك كردنیان بۆ كراوە، سەگەكان كاتێك نەشتەرگەری نەزۆكییان بۆ دەكرێت دۆخیان ئارام دەبێتەوە، پەلاماری مرۆڤەكان نادەن نەزۆك كردنەكەش هەمیشەییە و هەردوو رەگەزی سەگەكان دەگرێتەوە. بەڕێوەبەری شێڵتەری هەولێر بۆ كۆكردنەوەی سەگی بێلانە ئەوەی وتووە، ڕۆژانە نزیكەی 12 هەزار تۆن گۆشتی مریشك بۆ سەگەكان دابیندەكرێت،لەگەڵ ئەوەشدا ئێستا ژمارەیەكی زۆر سەگی بێلانە لەناو شارەكەدا هەیە، هەروەها رووداوی گەستن و پەلاماردانی هاووڵاتیان دووبارە دەبێتەوە، بۆیە دانیشتووان داوای چارەسەری بنەڕەتی دەكەن. شێڵتەری هەولێر بۆ كۆكردنەوەی سەگی بێلانە، لەسەر 20 دۆنم زەوی دروستكراوە بەشەكانی بریتین لە ژوورەكانی نەشتەرگەری، ئۆفیس و پزیشكی ڤێتێرنەری لە 27-9-2023 دەستكرا بە پرۆسەی كۆكردنەوەی سەگی بێلانە تێیدا و ئێستا لەلایەن هەشت كارمەندەوە چاودێری دەكرێت و بەڕێوەدەبرێت

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color