گرنگ

ئێران نزیكە لە دروستكردنی نۆ بۆمبی ئەتۆمی، زانیاری نوێ‌ ئاشكرا كرا

2025-06-16

 

 بوار، تایبەت بەوتەی بەرپرسانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بڕی ئەو یۆرانیۆمە پیتێنراوەی كە تاران هەیەتی لە هیچ وڵاتێكی تری نائەتۆمی هاوتای نییە بە جۆرێك كە ئێران نزیكە لە دروستكردنی نۆ بۆمبی ئەتۆمی، ئەمەش بە تەواوی ترسی لای ئیسرائیل دروست كردبوو بۆیە دەستی بە هێرش كرد بەگوێرەی ئەو زانیاری و داتایانەی كە لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دزەیان پێكراوە ئەوە نیشاندەدەن كە ئێران دەیان ساڵی بەسەر بردووە لە پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەكەی و هەوڵدەدات وێستگەی وزەی ئەتۆمی زیاتر دروست بكات بۆ پڕكردنەوەی پێداویستییەكانی، هاوكات بڕی یۆرانیۆمی پیتێنراو كە تاران هەیەتی لە هیچ وڵاتێكی تری نائەتۆمی هاوتای نییە. ئاماژەبەوەشكراوە،گومانەكان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران لە سەرەتای ساڵی 2000 دەستیپێكرد، كاتێك پشكنەرانی نێودەوڵەتی ئاسەواری یۆرانیۆمی زۆر پیتێنراویان لە دامەزراوەی ناتانزی ئێرانیان دۆزیەوە، دواتر سزاكان بەسەر ئێراندا سەپێنرا، بەڵام لە ساڵی 2015 لەگەڵ شەش وڵات گەیشتنە ڕێكەوتنێك كە بەگوێرەی ئەو ڕێكەوتنە پابەند بوون بە هێشتنەوەی یۆرانیۆم بە رێژەی لە%3.67، هاوكات یۆرانیۆم تەنها كاتێك بۆ بۆمبەكان گونجاوە كە تا لە%90 دەوڵەمەند بكرێت، لەكاتێكدا وێستگەكانی وزەی ئەتۆم كە كارەبا بەرهەم دەهێنن یۆرانیۆم بەكاردەهێنن بە ڕێژەی لە%3.5 بۆ لە%5. بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی سی ئێن ئێن، دەڵێت ئەمریكا لە ساڵی 1957 دا لە سەردەمی فەرمانڕەوایی شا كە هاوپەیمانی ڕۆژئاوا بوو، دەستی بە بەرنامە ناوكیەكەی لەگەڵ ئێران كرد، بەڵام پشتیوانی ئەمریكا بۆ پرۆگرامی وزەی ئەتۆمی ئێران لە ساڵی 1979 لەگەڵ ڕووخانی شا وەستا، دواتروڵاتانی ڕۆژئاوا ترسیان لەوە هەیە ئێران بەرنامە ئەتۆمییەكەی بۆ بەرهەمهێنانی چەكی كۆكوژ بەكار بهێنێت. لە ساڵی 2023، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند كە گەردیلەی یۆرانیۆمی لە ئێران دۆزیوەتەوە كە رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە%83.7 بوو، نزیكە لەو ڕێژەیەی كە بۆ دروستكردنی بۆمب بەكاردەهێنرێت، هاوكات ڕاپۆرتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە كە كۆگای یۆرانیۆمی پیتێنراو لە ئێران گەیشتووەتە لە%60 ، ئەو بڕەش بۆ بەرهەمهێنانی نۆ بۆمبی ئەتۆمی بەسە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color