گرنگ

ڤایرۆسی كۆرۆنا چ ڕۆڵێكی هەبووە لە كوشتنی زانا ئەتۆمییەكانی ئێران؟ زانیاری نوێ‌ ئاشكراكرا

2025-06-16

 

 بوار، تایبەت پزیشكێكی ئێرانی ئاماژە بەدەكات، ئیسرائیل لە ڕێگەی ئەوڤاكسینەوە شوێنی زانا ئەتۆمی و سەربازییەكانی دۆزیوەتەوە كە لە هێرشەكانی چەند ڕۆژی ڕابردوو كرانە ئامانج، جەختیش دەكاتەوە پێشتر پێیان وتراوە ئەو ڤاكسینە بەكار مەهێنن بەلام بەگوێیی كەسیان نەكردووە و بەكاریان هێناوە. عەباس تەبریزیان، پزیشكی ناوداری ئێرانی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تێلێگرام ڕایگەیاند:ئیسرائیل بۆ كوشتنی ژمارەیەك لە فەرماندە باڵاكانی سوپای پاسداران، سوودی لە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا وەرگرتووە. ئاماژەی بەوەش كردووە، چەند ساڵێك پێش ئێستا، ژمارەیەك لەو فەرماندە باڵایانەی سوپای پاسداران كە كوژراون؛ جۆرێكی ڤاكسینێكی كۆرۆنایان بەكار هێنابوو، ئیسرائیلیش لە ڕێگەی ئەو ڤاكسینەوە توانیویەتی شوێنیان پێ بزانێت و بیانكوژێت. بەوتەی ئەو پزیشكە ئێرانییە، پێشتر زۆر هۆشداریی داوەتە ئەو فەرماندە باڵایانەی سوپای پاسداران كە ڤاكسینەكە بەكار نەهێنن، بەڵام كەس گوێی لێ نەگرتووە و سووربوون لەسەر بەكارهێنانیان.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color