گرنگ

لە گەرمەی شەڕی ناوخۆی ئێران و ئیسرائیل، یەکێتی گۆڕانکاری ناوخۆیی دەکات

2025-06-16

 

لە کاتێکدا شەڕی ئێران و ئیسرائیل گەرمە، یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش گۆڕانکاری لە چوار پۆستیدا کردووە و بڕیارە گۆڕانکاری دیکەش بکرێت. لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا، بڕیار لە گۆڕانکاریکردن لە چەند پۆستێک کراوە لە گرنگترینیان زیاد جەبار، لە بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانییەوە کرا بە بەرپرسی بۆردی رێكخستنی یەكێتی، لە بەرامبەریشدا سەركەوت زەكی لە بەرپرسی بۆردی رێکخستن، کرایە بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی. هەروەها رابیحە حەمەد، ئەندامی سەرکردایەتی لە بەرپرسی مەڵبەندی بەغداوە کرایە بەرپرسی بۆردی شەهیدان، فریال عەبدوڵا، کرایە بەرپرسی بۆردی رێكخراوەكان. گۆڕانکاریکردن لە بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی لە کاتێکدایە دوو مانگ لەمەوبەر لە کۆتایی مەراسیمی خەڵاتی (بلە) کۆچکردوو مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد، گرژی لەنێوان تیمی زیاد جەبار و هێزێکی ئاسایشی سلێمانی دروستبوو، دواتریش ئەو تیمە دەستگیرکران و زیاد جەباریش کرایە سەرۆکی یەکخستنەوە و چاکسازی هێزە ئەمنییەکان.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color