بوار
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، هۆشداری بە حیزبەکانی رۆژهەڵات لە هەرێم دەدەن لە "تێکدانی سەقامگیری عێراق و ئێران".
بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێگەیشتووە.
بەپێی راگەیەنراوەکە "بارودۆخی نائاسایی ئێستا وا دەخوازێت حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بڕگەکانی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان هەردوو وڵات بە تەواوی جێبەجێ بکەن بۆ ڕێگریکردن لە هەر جۆرە خراپ بەکارهێنانێک لەلایەن کەسانی ناخۆش لە دوو وڵاتەوە بۆ تێکدانی سەقامگیری ناوچە سنوورییەکان".
رێککەوتنی عێراق و ئێران، تایبەت بە سنوردارکردنی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە ئۆپۆزسیۆنی ئێرانن و لە هەرێم نیشتەجێن بەشێوەیەک نەبنە مایەی "مەترسی" بۆ ئێران.