#بوار کەناڵی سکای نیوز بڵاوی کردەوە گروپی بازانی ئیسرائیلی کە بنکەکەی لە شاری حەیفای باکووری ئیسرائیلە، ڕۆژی دووشەممە، داخستنی سەرجەم دامەزراوەکانی پاڵاوتنی لە کۆمەڵگای پاڵاوگەکانی حەیفا ڕاگەیاند. دوای ئەوەی هێرشێکی ئێرانی زیانێکی زۆری بە وێستگەیەکی کارەبا گەیاند کە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بەکاردێت لەناو پاڵاوگەکە. ئەو گرووپە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە «هێرشەکەی ئێران بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی سێ کارمەند». بەرپرسانی ئیسرائیل پشتڕاستیان کردەوە لە هێرشێکدا بۆ سەر پاڵاوگەیەکی نەوت لە شاری حەیفا سێ کارمەند گیانیان لەدەستداوە. بەیانی ڕۆژی دووشەممە، دوکەڵی ڕەش لە پاڵاوگەکەوە بەرزبووەتەوە ئەوە دوای هێرشێک بووە ڕاستەوخۆ بەر عەمباری سوتەمەنی و وێستگەی کارەبای پاڵاوگەکە کەوتووە.