گرنگ

بەهۆی جەنگی ئێران و ئیسرائیل ۲٨۰ گەشتی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی هەڵوەشانەوە

2025-06-17

 

#بوار
لەگەڵ دەستپێکی جەنگی ئێران و ئیسرائیل، لە ڕۆژی هەینیەوە تا ئێستا ئاسمانی عێراق و هەرێم بەڕووی جوڵەی فڕۆکەوانی مەدەنی داخراوە. سەرجەم گەشتەکانی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی هەڵوەشاونەتەوە.

بەپێی بەدواداچونی بوار، تا ئێستا ۲٨۰ گەشتی هاتن و چوونی هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی هەڵوەشاونەتەوە. کە ۲۳۰ گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و ٥۰ گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بوون. چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی ئەم هەفتەیە ڕۆژانە زیاتر لە ٥۰ گەشتی فڕۆکەخانەی هەولێر و هەشت گەشتی فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵبوەشێنەوە.
هاوشێوەی گەشتەکانی فڕۆکە نەفەر هەڵگرەکان سەرجەم گەشتەکانی کارگۆ بۆ گواستنەوەی کەلوپەل لە هەردوو فڕۆکەخانەکە هەڵوەشاونەتەوە.

بەهۆی تێپەڕینی موشەک و درۆن و فڕۆکەی جەنگی و بەکارهێنانی ئاسمانی هەرێم و عێراق لەلایەن ئیسرائیل و ئێرانەوە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی عێراق بڕیاری داخستنی ئاسمانی عێراقی بۆ ماوەیەکی نادیار بەڕووی جوڵەی فڕۆکەوانیدا داوە و گەشتەکانی شەش فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی لە عێراق و هەرێم ڕاگیرا
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color