گرنگ

ئەو پێشبینییەی سێ‌ ساڵ پێش ئێستا ئەحمەدی نەژاد كردی وەك خۆی هاتەدی، بزانە چی وتووە؟

2025-06-17

 

بوار، تایبەت
سەرۆكی پێشووتری ئێران لە گرتەیەكی فیدیۆدا دەردەكەوێت كە وتار بۆ كۆمەڵێك كەس پێشكەش دەكات زانیارییەك ئاشكرا دەكات كە ئەمڕۆ وەك خۆی هاتووەتەدی، سێ‌ ساڵ پێش ئێستا ئەو دەڵێت" ئەمەریكا و ڕوسیا لەسەر هێرشكردنە سەر ئۆكرانیا و ئێران ڕێككەوتوون"

ئەحمەدی نەژاد، سەرۆكی پێشووتری ئێران سێ‌ ساڵ پێش ئێستا ڕایدەگەیەنێت كە زانیاری هەیە ئەمەریكا و ڕوسیا ڕێككەوتوون كە ڕوسیا هێرش بكاتە سەر ئۆكرانیا ئەمەریكا بێدەنگ بێت و لەبەرامبەردا ئیسرائیل هێرش بكاتە سەر ئێران ڕوسیاش بێدەنگ بێت.

ئێرانییەكان لە تۆڕە كۆمەلایەتییەكان ئەم گرتە ڤیدیۆیەی ئەحمەدی نەژاد دەستاو دەست پێدەكەن و دەڵێن" ئێستا بەچاوی خۆمان دەبینین ئەحمەدی نەژاد راستی وت" سێ‌ ساڵ پێش ئێستا ئەمەریكا و ڕوسیا ڕێككەوتوون لەسەر ئەمەی ئێستا ڕوودەدات.

ئێرانییەكان ئەوەش دەڵێن كە بە درێژایی مێژوو ڕووسەكان هاوپەیمانی ڕاستەقینەی ئێرانییەكان نەبوون، هەمیشە ڕووسەكان ئێمەیان فرۆشتووە، ئێستاش كە شەڕی ڕوسیا و ئۆكۆانیا لەلایەك و ئێران و ئیسرائیل لەلایەكی دیكەوە هەستاوە، پرسیاری ئەوە دەكەن ئەحمەدی نەژاد ئەو زانیارییانەی لەكوێ‌ دەستكەوت؟

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color