ئەمشەو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ تیمی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەکەی کۆدەبێتەوە بۆ هەڵسەنگاندنی شەڕی ئێران- ئیسرائیل. کۆبوونەوەی ئەمشەوی ترەمپ و تیمی ئەنجومەنی ئاسایش بەکۆبوونەوەیەکی گرنگ دادەنرێت بۆ شەڕی ئێران و ئیسرائیل تا بزانرێت ئەمەریکا چ بڕیارێکی نوێ دەدات. ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ لە چەند لێدوانێکدا رایگەیاند، حەزی بە دانوستان لەگەڵ ئێران نەماوە و داوای خۆبەدەستەوەدانی ئەو وڵاتەدا دەکات بۆ رێککەوتنی بێمەرج.