گرنگ

کوڕی شای پێشووی ئێران: کۆماری ئیسلامی ئێران کۆتایی هاتووە

2025-06-17

 

رەزا پەهلەوی، کوڕی رەزا شا، دەسەڵاتداری پێشووی ئێران، دڵنیایی دەدات کە ئەمجارە لە شەڕی ئیسرائیل، ئێڕان دەڕووخێت و دەڵێت، کۆماری ئیسلامی ئێران کۆتایی هاتووە. رەزا پەهلەویی، کوڕی محەمەد ڕەزاشا، دەسەڵاتداری پێشووی ئێران پەیامێکی ڤیدیۆیی ئاڕاستەی گەلی ئێران کردووە و رایگەیاندووە "کۆماری ئیسلامی ئێران کۆتایی هاتووه، ئەوەی لە ئێران دەستی پێکردووە ناگەڕێتەوە دواوە، نیگەرانی سبەینێی دوای کەوتنی کۆماری ئیسلامی مەبن". هەروەها ئاماژەی بەوەکردووه "ڕێگە نادەم ئێران دووچاری شەڕی ناوخۆ و فەوزا و بێسەروبەریی ببێتەوە، بۆ ئاینده و هەستانەوەی ئێران بەرنامەی تەواومان داڕشتووە". رەزا پەهلەوی وتویەتی "داوا لە هێزە سەربازییەکان دەکەم دژی میللەتی ئێران نەوەستنەوە، بەمزوانە دەگەڕێمەوە ئێران و لەگەڵ ئێوەدا دەبم".

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color