وتەبێژی کۆشکی سپی، ئاشکرای دەکات کە دۆناڵد ترەمپ، دوو هەفتەی داهاتوو بڕیار سەبارەت بە ئێران دەدات و دەڵێت "دەرفەتێکی گەورە بۆ دانوستان هەیە". كارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "بەدواداچون بۆ سەردانەکانی ویتکۆف ناکەم، بەڵام پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێرانییەکان بەردەوام بووە". ناوبراو وتی "متمانە بە سەرۆک ترامپ بکەن رێگە نادات ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت، سەرۆک ترەمپ لە ماوەی دوو هەفتەدا بڕیاری خۆی لەبارەی ئێران دەدات". وتەبێژی کۆشکی سپی وتیشی "دەرفەتێکی گەورە هەیە بۆ دانوستان، کە ڕەنگە لەگەڵ ئێران بەمزوانە ئەنجام بدرێت یان نا". لێڤیت دەڵێت "لە دژی تەواوی سیستەمی ئەتۆمی و مووشەکی ئێران هەنگاو دەنێین".