سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی رایدەگەنێت، دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی دادگای فیدراڵی بابەتێکی سیاسییە، سۆران عومەر، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای فەرمی حیزبەکەی راگەیاندووە، دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی دادگای فیدڕاڵی بابەتێکی سیاسیە. هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە، جێی گومانە کاتەکەی، چونکە بابەتی خور عەبدوڵا، کاتەکەی مابوو بۆچی ئەمڕۆ هێنرایە ناو کۆبونەوەکەی دادگای فیدڕاڵی؟. سۆران عومەر دەڵێت، ئەگەر داواکەی ئەو دادوەرانە پەسەند بکرێت بۆ دەستلەکارکێشانەوە ئەوە نیسابی دادگا تێکدەچێت و دەبێ دادوەری نوێی بۆ دابنرێ.