گرنگ

یەکگرتوو: پشتگیریی بۆ هەر خۆپیشاندانێکی مەدەنی و ئاشتیخوازانە دەردەبڕین

2025-06-21

 

بەناوی خوای گەورە ئێمە لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان پێشتر و ئێستاش خۆمان بەداکۆکیکاری مافی هەموو چین و توێژەکانی هاووڵاتیان زانیوە و داکۆکیی لەماف و مووچەی فەرمانبەران یەکێکە لە ئەرکە سەرەکییەکانمان، کە نەدەبوو بەم قۆناغە بگات، بەڵام بێباکی و شکستی حوکمڕانیی و نادادپەروەریی بەم دۆخەی گەیاندووە، هەر بۆیە پشیگیریی خۆمان بۆ هەر خۆپیشاندانێکی مەدەنی و ئاشتیخوازانە دەردەبڕین کە لەلایەن مامۆستایان و فەرمانبەرانی کوردستانەوە ئەنجام بدرێت بۆ داواکردنی مافی سەرەتایی و ڕەوایان. داواش دەکەین هاوڵاتیانی هەرێم بەگەرم و گوڕییەوە بەشدار و پشتگیربن بۆ ئەو داواکارییەی مامۆستایان و فەرمانبەرانیی ناڕازیی ڕایانگەیاندووە. فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان ٢١-٦-٢٠٢٥

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color