گرنگ

هەردی سەڵاح: پێویستە ئەمجارە لە هەولێرەوە خۆپیشاندان بکرێت

2025-06-23

 

هونەرمەند هەردی سەڵاح، پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان داوا دەکات ئەمجارە بۆ داواکردنی مووچە، لە شاری هەولێرەوە دەست بە خۆپیشاندان بکرێت. هەردی سەڵاح، پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لە فەیسبووکی خۆی نووسیویەتی "ژیانی خەڵک لەوپەڕی خراپیدایەو پێویستە ئیتر ئەمجارە لەهەولێرەوە هەموومان پێکەوە لە یەک کاتدا و بە بەرنامە دەست بکەین بەفشاری جەماوەری و پەڕلەمانی و خۆپیشاندان و پەنابردن بۆ قونسوڵیەی ووڵاتە کاریگەرەکان و ڕێگای تری فشاریش بگرینەبەر". هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە "ناکرێ چیتر قبوڵ بکرێ سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر مووچەی خەڵک بەبارمتە بگرێت و خۆی بدزێتەوە لەتەوتین و بەهۆیەوە مووچەی خەڵک ببڕدرێت". ئەوەش لە کاتێکدایە بڕیارە رۆژی پێنجشەممە، دژی دواکەوتنی مووچە، خۆپیشاندان سازبکرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color