حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری کێشەی مووچەی فەرمانبەران هەڵسەنگاندن بۆ داهاتەکانی دەکات. بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کە دەست بوار کەوتووە. حکومەتی هەرێم لە تەوەرێکدا هەڵسەنگاندن و تاوتوێی داهاتی هەرێم دەکات بۆ چۆنیەتی چارەسەری کێشەی مووچە کە تائێستا مووچەی مانگی ئایار دابەش نەکراوە و حکومەتی عێراقیش موچەی نەناردووە. لەکارنامەکەدا هاتووە، تاوتوێکردن و هەڵسەنگاندن بارودۆخی دارایی ئێستای هەرێم بەتایبەتی مووچەی مووچەخۆران کە بۆ ماوەی دوو مانگە بە بڕیارێکی نادەستوریی وەزارەتی دارایی فیدراڵ خەرجکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم راگیراوە و دوا هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتە". هەروەها هاتووە "لەلایەن وەزیری دارایی ئەم بابەتە دەخرێتەڕوو بۆ ئەنجومەن لە چوارچێوەی راپۆرتێکی فراوان کە تێیدا داهات و خەرجییەکانی ئێستای هەرێم دەخرێتەڕوو لەگەڵ دەستنیشانکردنی ئەگەر و چارەسەر و پێشهاتەکان".