گرنگ

لیژنەی ئەمنی سلێمانی: ئەنجامدانی خۆپیشاندان لەم كاتەدا گونجاو نییە

2025-06-24

 

 بوار،

 

تایبەت لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەو پێیەی لەئێستادا دۆخی ناوچەكە بە دۆخێكی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت، بۆیە ئەنجامدانی خۆپیشاندان لەمكاتەدا گونجاو نییە ئەو بڕیارەی لیژنەی ئەمنی سلێمانی لەكاتێكدایە بڕیارە رۆژی پێنجشەممە، مامۆستایان و فەرمانبەرانی سلێمانی بۆ داوای مووچە، خۆپیشاندان بكەن دەقی راگەیەنراوەكە ئاگادارییەك لەلیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی-یەوە ئێمە لە لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی، پشتیوانیی و پاڵپشتیی تەواوی خۆمان؛ بۆ ماف و داوا ڕەواكانی مامۆستایان و فەرمانبەران و مووچەخۆران بەگشتیی؛ دەردەبڕین و، باری دژواری ژیان و گوزەرانی موچەخۆران بەهۆی دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەوە لەبەرچاودەگرین، لەگەڵ ئەوەشدا؛ بەهەموو لایەكی رایدەگەیەنین؛ كە دەنگی موچەخۆران و ناڕەزایەتییەكانیان گەیشتۆتە هەموو دەسەڵاتەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ، بەڵام ئەنجامدانی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەتی لەم دۆخە هەستیارەی ناوچەكەی پێدا تێپەڕدەبێت؛ گونجاو نابێت. بۆیە، وەك چۆن پێشتر هاوكار و هەماهەنگ بووین لەپرسی پاراستن و هێنانەكایەی ژینگەیەكی گونجاو بۆ خۆپیشاندان و سەلامەتیی گیانی خۆپیشاندەران، ئەمجارە بەسوپاس و پێزانینەوە، داوا دەكەین؛ خۆپیشاندانەكە بۆ كاتێكی سەقامگیرتر دوابخەن تا هاوكار و هەماهەنگ بین لەگەیاندنی پەیامەكانیان بەشێوەیەكی شارستانیانە و دوور لەهەر ئەگەرێكی توندوتیژی و ڕووداوی نەخوازراو. سوپاس بۆ هاوكاریی و پابەندبوون

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color