گرنگ

ئێران كوژرانی زانایەكی دیكەی ئەتۆمی لەماڵە خەزورانی ڕاگەیاند

2025-06-24

 

بوار، تایبەت ئەمڕۆ سێ‌ شەممە میدیای ئێرانی بلاویكردەووە كە یەكێكی دیكە لەزانا ئەتۆمییەكانی ئێران لە هێرشێكی ئیسرائیلدا لە پارێزگای گیلان لە باكووری ئێران كوژراوە، ئەوەش لەوكاتەدا كە ئەو زانا ئەتۆمییە لە ماڵی خەزورەی بووە لە شاری ئاستانە. تەلەڤیزیۆنی فەرمیی ئێران بڵاویكردەوە، (محەممەدڕەزا سدیقی سابر) زانای ئەتۆمی شەوی رابردوو لە هێرشێكی ئیسرائیلدا بۆسەر ماڵێك لە شاری ئاستانەی ئەشرەفییەی سەر بە پارێزگای گیلان كوژراوە ئاماژە بەوەشكراوە، محەممەدڕەزا سدیقی سابر لە ماڵی خەزووریدا بووە لە شاری ئاستانەی ئەشرەفییە، بەڵام شەوی رابردوو ماڵەكە لەلایەن ئیسرائیلەوە كراوەتە ئامانج و ئەو زانا ئەتۆمییە لە ئەنجامی هێرشەكەدا كوژراوە. بەپێی میدیای ئێران، چەند رۆژ لەمەوبەر، ماڵی ئەو زانا ئەتۆمییە لە شاری تاران لەلایەن ئیسرائیلەوە كرایە ئامانج، بەهۆیەوە كوڕە تەمەن 17 ساڵانەكەی بەناوی محەممەدڕەزا سدیقی سابر كوژرا.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color