گرنگ

نرخی نەوت و دۆلار دابەزینی بەرچاویان بەخۆیانەوە بینی

2025-06-24

 

 بوار، تایبەت دوای هێرشە مووشەكییەكەی ئێران بۆ سەر بنكەی سەربازی ئەمریكا لە قەتەر نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی و ئەمڕۆ یەك بەرمیل نەوتی برێنت نزیكەی نۆ دۆلار دابەزی ئەمڕۆ سێشەممە، یەك بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 67 دۆلار و 82 سەنت دابەزی، لە كاتێكدا دوێنێ یەك بەرمیل بە 76 دۆلار بوو هاوكات یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساس بۆ 65 دۆلار و 65 سەنت نزم بووەوە، لەكاتێكدا دوێنێ بە 73 دۆلار بوو ئەمە لەكاتێكدایە هەر ئەمڕۆ یەك ئۆنسە زێڕ بە سێ هەزار و 332 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت، هاوشێوەی نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color