گرنگ

ئارێز عەبدوڵڵا: دەمەوێ بە هەموو لایەکی ڕابگەیەنم خۆم کاندید ناکەم

2025-06-24

 

بەرچاو ڕوونی چەند ڕۆژێکە لە هەندێ کەناڵی سۆشیال میدیا باسی کاندید بوونی بەندە بۆ پەرلەمانی عێراق دەکرێ، لەهەمان کاتدا ژمارەیەکی زۆری کەسایەتیە بەڕێزەکان و تێکۆشەر و پێشمەرگە دێرینەکان و گەنج و ڕۆشنبیران بە مەبەستی دڵنیابوون و پشتگیری و پشتیوانی پەیوەندییان پێوە کردووم. سەرەتا سوپاسی دڵسۆزی و هەڵوێستی ئەو هەموو دۆستانە دەکەم، بەڵام دەمەوێ لێرەدا بە هەموو لایەکی ڕابگەیەنم، کە خۆم کاندید ناکەم، بۆیە بە پیوستم زانی بەم ڕوونکردنەوەیە هەموو لایەک لە ئاگادار بکەمەوە. لەگەڵ ڕێزی براتان ئارێز عەبدولڵا

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color