یەکێتی نیشتیمانی کوردستان تەواوی لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئاگادار کردووەتەوە کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی نادەن. بەپێی زانیارییەکان، بەرپرسانی یەکێتی ئەوەیان بە لایەنە بەشدارەکانی خۆپیشاندانی سبەینێی مامۆستایانی ناڕازی ڕاگەیاندووە کە ئەوان وەک یەکێتی زانیارییان هەیە لاهور شێخ جەنگی پلانی دروستکردنی پشێوی هەیە لە سلێمانی بۆیە ڕێگە بە ئەنجامدانی هیچ خۆپیشاندانێک نادەن. بەپێی زانیارییەکانی بوار، جگە لە دەستگیرکردنی ژمارەیەک مامۆستای ناڕازی، هۆشداری توند بە سەرجەم لایەنەکان دراوە کە نابێت بە هیچ شێوەیەک بەشداری خۆپیشاندان بکەن و تا ئاستی هەڕەشەی بەکارهێنانی توندو تیژی لەگەڵ ئەو لایەنانە رۆیشتوون لە ئەگەری پێداگرییان لە ئەنجامدانی خۆپیشاندان.