گرنگ

لایەنێک پلانی تەقەکردن و کوشتنی خەڵکی هەبوو لەناو خۆپیشاندانەوە

2025-06-26

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی:
لایەنێک پلانی تەقەکردن و کوشتنی خەڵکی هەبوو لەناو خۆپیشاندانەوە

#بوار
سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی شکست پێهێنانی پلانێک ئاشکرا دەکات کە لایەنێکی سلێمانی پلانی بۆ داناوە بەوەی لەخۆپیشاندانی ئەمڕۆی مامۆستایان و فەرمانبەران پشێوی دروست بکات و پلانەکە بەجۆرێک بووە تەقە لەخۆپیشاندەران بکرێت و خۆپیشاندەر بکوژرێت و پشێوی دروست بکرێت و هێزە ئەمنیەکان تۆمەتبار بکرێت بە کوشتنی خۆپیشاندەران.

سەرچاوەکە بە بواری ڕاگەیاند «زانیاری وردی پێشوەختەیان هەبووە بۆیە بەهەموو شێوەیەک ڕێگریان لەخۆپیشاندان کردووە و مامۆستایان و ئەوانەی نیازی خۆپیشاندانیان هەبووە لەو پلانە بێ ئاگان و پەیوەندی بەوانەوە نیە».

سەرچاوەکەی بوار ڕایگەیاند «پلانەکە پوچەڵ کراوەتەوە و شکستی هێناوە و ڕەنگە لیژنەی باڵای ئەمنی یان ئاسایشی سلێمانی بەفەڕمی لەسەر ئەو هەوڵە بۆ تێکدانی دۆخی ئارامی سلێمانی ڕاگەیەندراو بڵاو بکاتەوەو زانیاری بەڕای گشتی بگەیەنێت».

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color