بوار
بزووتنەوەی گۆڕان، باڵی گردی زەرگەتە بەتوندی ئیدانەی دەستگیرکردنی عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست و بەرپرسانی دیکەی رەوتەکە دەکە
دەقی راگەیەنراوەکە
بە توندی ئیدانەی دەستگیرکردنی مامۆستایان و فەرمانبەران و دەستگیرکردنی سەرکردەکانی رەوتی هەڵوێست لە ئۆفیسی «رەوتی هەڵوێست» ئەکەین. هەروەها ئیدانەی هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەران و رۆژنامەنووسان ئەکەین
مامۆستا و فەرمانبەران بۆ داوای ماف و موچەکانیان لە ساڵانی رابردوو و ئێستادا بە شێوەیەکی شارستانی و دور لە توندوتیژی خۆپیشاندانیان کردووە. پێشێلکردنی ئازادی سیاسی و شارستانی هاونیشتیمانیان و هەڵسوکەوتی ستەمکارانە ناتوانێ رێگر بێت لە بەرامبەر ناڕەزایەتی هاونیشتیمانیان
پێویستە دەستبەجێ هەموو دەستگیرکراوەکان ئازاد بکرێن و قەیرانەکانی حکومڕانی چارەسەر بکرێن. پشتیوانی تەواوی خواستەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران و سەرجەم مووچەخۆران ئەکەین تاکو قەیرانی دروستکراوی مووچە بە یەکجاری چارەسەر ئەکرێ
بزوتنەوەی گۆڕان
٢٦ی ٦ی ٢٠٢٥
گردی زەرگەتە، مەکۆی سەرەکی