گرنگ

میدیاکارە دەستگیرکراوەکان پاش ئەوەی خوانی نیوەڕۆیان بۆ ئامادەکرا ئازاد دەکرێن

2025-06-26

 

بوار

کاروان ئەنوەر، بەرپرسی لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنوسان رایگەیاندووە، سەرلەبەیانی و پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٦/٦/٢٠٢٥ ژمارەیەک میدیاکار دەستگیرکران، پاش سۆراخ و داواکاریمان بۆ ئازاد کردنیان، کەمێک لەمەوبەر بڕیار درا کە پاش ئەوەی خوانی نیوەڕۆیان بۆ ئامادەکرا، سەرجەمیان ئازاد دەکرێن و دەگەڕێنەوە سەر ئیشوکارەکانیان..

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color