ئەندازیار سەدام حسێن نعێمی سەرۆکایەتی لیستی هاوپەیمانی عەزم دەکات لەکەرکوک بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ژمارە یەکی لیستەکەیە. سەدام حسێن نعێمی ئەندازیارە و پێشتر بەڕێوەبەری پلان و پڕۆژەکانی پارێزگای کەرکوک بووە. نوێنەرایەتی هۆزی ساداتی نعێم دەکات لە لیستی هاوپەیمانێتی عەزم. پێشتر بڕیار بوو ئەحمەد غەرب سەرمایەداری ناسراوی عەرەب لە حەویجە سەرکردایەتی هاوپەیمانی عەزم لە کەرکوک بکات و سەرۆکی لیست بێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی ساهیرە غەرب پەرلەمانتاری ئەم خولەی ئێستا خوشکێتی لەهەمان لیست کاندیدە کشایەوە و سەدام حسێن بووە سەرۆکی لیست و ساهیرە غەرب بەخواستی خۆی ژمارە ۲٤ی لیستەکەی وەرگرت. لە مانگی ئەیلولی ۲۰۲۰ سەدام حسێن بەتۆمەتی گەندەڵی لەپڕۆژەیەکدا کە بەهاکەی ٥۷ ملیار دینار بوو لەلایەن دەستەی دەستپاکی فرمانی گرتنی بۆ دەرچوو و دواتر دۆسیەکەی بۆ چارەسەرکرا. لیستی هاوپەیمانێتی عەزم بەهێڵی سێیەمی سونەکان ناسراوە لە نێوان هەردوو حزبی تەقەدوم بەسەرۆکایەتی حەلبوسی و حزبی سیادە بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر. لەلایەن موسەننا سامەڕائی سەرۆکایەتی دەکرێت. هاوپەیمانی عەزم، لیستی لە کەرکوک و نەینەواو دیالە و بەغدا و سەڵاحەدین و ئەنبار هەیە. دیارترین کاندیدەکانی لە کەرکوک ساهیرە غەرب و بورهان موزهر عاسی عوبێدی و قوتەیبە بەیاتییە.