گرنگ

 گرنگ

جوانڕۆ محەمەد: ئەو کارەکانی ئاوات شێخ جەناب تەعبیر لە خۆی دەکات نە گۆڕان

2025-06-29

 


بوار

جوانڕۆ محەمەد، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات، ئەوان هیچ بەرگرییەك لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ناكەن كە پێشتر لەپشكی بزووتنەوەی گۆڕان ئەو پۆستەی وەرگرتووە.

لە ماوەی رابردوودا ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاند، ئەگەر حكومەتی عێراق مووچەش نەنێرێت، ئەوان بەدیلی دیكەیان هەیە و دەتوانن بە داهاتی ناوخۆ مووچە دابەش بكەن.

لەو بارەیەوە جوانڕۆ محەمەد، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان بە بواری راگەیاند "ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی خۆی دەتوانێت وەڵامی ئەوە بداتەوە كە بۆچی بەدیلەكەیان دابەش نەكردنی مووچەیە، چونكە خەڵك چاوەڕێی دەكرد دابەشكردنی مووچەی دەكرد".

ناوبراو روونیكردەوە "ئێمە بەرگری لە كاك ئاوات و كارەكانی ناكەین، بۆیە ئەو كارانەی دەیكات گوزارشتە لە خۆی نەك بزووتنەوەی گۆڕان، خۆیشی پێشتر رایگەیاندووە گۆڕان نییە، بۆیە ئێمەش هیچ بەرگرییەكی لێناكەین، بەڵكو خۆی بەرپرسە لە كارە باش و خراپەكانی".

جێی ئاماژەیە ساڵی 2019 ئاوات شێخ جەناب، لەسەر پشكی بزووتنەوەی گۆڕان پۆستی وەزیری دارایی و ئابوری وەرگرت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color