گرنگ

 گرنگ

ئێران لەسلێمانی مەراسیمێكی ڕێزلێنان بۆ قوربانییەكانی جەنگەكەی لەگەڵ ئیسرائیل ساز دەكات

2025-06-29

 

بوار

، تایبەت وابڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە كونسوڵخانەی ئێران لەسلێمانی مەراسیمێك سازدەكات بۆ ڕێزگرتن لە قوربانیانی جەنگەكەی لەگەڵ ئیسرائیل، هاوكات پەڕاوێكی یادەوەری بۆ میوانەكان ئامادەكراوە تا هەڵوێستی خۆیان بۆ پشتیوانی ئێران بنوسن. بەگوێرەی زانیارییەكانی بوار، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە كونسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی لەمەراسیمێكدا پێشوازی لەمیوانان دەكات و پەڕاوێكی یادەوەری بۆ میوانەكان ئامادەكراوە تا هەڵوێستی خۆیان بۆ پشتیوانی ئێران بنوسن. ئاماژە بەوەشكراوە، كونسوڵخانەی ئێران لەسلێمانی بانگێشتی مەراسیمەكەی بڵاوكردوەتەوە و تێیدا هاتووە (ڕژێمی داگیركاری زایۆنی لەهێرشێكی نایاسایدا بۆ سەرخاكی ئێرانی ئازیزمان چەندین فەرماندەی سەربازی ، زاناو مامۆستای زانكۆ ،ژنان ،منداڵان و خەڵكی بێ گوناهی شەهید كرد و ڕوحی ئومەتی ئیسلامی بریندار كرد ،بەم بۆنەیەوە بۆ بەرڕاگرتنی یادی شەهیدانی ئەم تاوانە دڕندانەیە دەفتەرێكی یادەوەری لە بارەگای سەركونسوڵگەری كۆماری ئیسلامی ئێران لەسلێمانی دەكرێتەوە. ئەوەش لەكاتێكدایە كە لە دوای وەستانی جەنگیی 12 ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل بۆ یەكەمجارە ئێران بەفەڕمی چالاكی لە هەرێمی كوردستان ساز دەكات.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color