بەهۆی پێنەدانەوەی قەرزەكانیان لە بری چاككردنەوەی ئۆتۆمبێلەكانی حكومەت، ماوەی پێنج ساڵە چەند فیتەر و پیشەوەرێكی ناوچەی پیشەسازی گەرمیان، دەستیان بەسەر سەر ئۆتۆمبێلێكی حكومەتدا گرتووە و ئامادەنین ئۆتۆمبیلەكە بدەوە حكومەت تا قەرزەكانیان پێنەدرێتەوە. بەگوێرەی زانیارییەكانی بوار، ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵە ژمارەیەك فیتەر و پیشەوەر لەناوچەی پیشەسازی كەلار لەگەرمیان بەهۆی پێنەدانی پارەی چاك كردنەوە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێكی وەزارەتی تەندروستیدا دەگرن و ماوەی پێنج ساڵە تەندروستی گەرمیان نەیتوانیووە پارەكەیان بداتەوەو ئۆتۆمبێلەكەی وەرگرێتەوە. ئاماژەبەوەشكراوە، بری ئەو پارەیەی كە مافی فیتەرەكانە و دەبێت حكومەت پێیان بدات لە بری چاككردنەوەی ئۆتۆمبێلەكان بڕی دوو ملیۆن دینارە، بەلام ئۆتۆمبێلەكە لە ناوچەی پیشەسازی كەلار لە ساڵی ۲۰۱۹وە لای فیتەر و پیشەوەرەكان گلدراوەتەوە چونكە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان نەیتوانیووە ئەوبڕە پارەیە بداتە پیشەوەرو فیتەرەكان كە ئەو ئۆتۆمبێلەیان چاككردووەتەوە. بوار ئەوەشی زانتیوە كە ئۆتۆمبیلەكە جۆری مینی پاسە و لە ساڵی ۲۰۱٤ توشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە، هاوكات لەساڵی ۲۰۱۹ براوە بۆ ناوچەی پیشەسازی بەمەبەستی چاك كردنەوەی بەڵام دوای پێنج ساڵ لە چاككردنەوەی تا ئێستا تەندروستی گەرمیان نەیتوانیوە وەری بگرێتەوە بەهۆی نەدانی برشی دوو ملیۆن دینار لە بری چاككردنەوەی ئەو ئۆتۆمبێلەی حكومەت.