گرنگ

لە ئەگەر نەگەیشتن بەڕێككەوتن، حكومەتی هەرێم بەدیلی دیكەی هەیە بۆ بەغدا

2025-06-30

 

تا ئێستا حكومەتی عێراقی و كۆمپانیاكانی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم ناسراو بە ( ئەپیكۆر) نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتن لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوت، هاوكات حكومەتی هەرێمیش بڕیاریداوە لە ئەگەری نەگەیشتن بەڕێككەوتن لە نێوان بەغدا و ئەپیكۆ بەدیلی دیكە پێشكەش بە بەغدا بكات. بە گوێرەی زانیارییەكانی بوار، حكومەتی هەرێم لە بەرنامەیدا هەیە كە نەوتی ئەو كێڵگانەی كە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و چەند كۆمپانیایەكی تر لەدەرەوەی كۆمەڵەی ئاپیكۆر بەڕێوەی دەبەن ڕادەستی حكومەتی عێراق بكات، ئەوەش لەكاتێكدا ئەگەر بەغدا و كۆمپانیاكانی كۆمەڵەی ئاپیكۆر نەگەیشتنە ڕێكەوتن. ئاماژەبەوەشكراوە، حكومەتی هەرێم دەیەوێت كێشەی تێچووی بەرهەمهێنان و شایستەی كۆمپانیاكان نەبێتە ڕێگر لەبەردەم ڕێكەوتنی بەغدا و هەولێر، لە حاڵەتێك ئەگەر حكومەتی عێراق و كۆمپانیاكانی كۆمەڵەی ئاپیكۆر نەگەنە ڕێكەوتن و ڕازی نەبن نەوت هەناردە بكەن، ئەوا حكومەتی هەرێم نەوتی چەند كێڵگەیەك دەداتە بەغدا كە كۆمەڵەی ئاپیكۆر بەڕێوەی نابەن ئەوەش وەك بەدیلێك بۆ نەهێشتنی بیانووی بەغدا بە ڕادەستنەكردنی نەوت. بوار ئەوەشی زانیوە، كێڵگەكانی تەقتەق و چیاسورخ و سحێلا، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان سەرپەرشتی دەكەن و بەرهەمی نەوت و نەفتای ئەو كێڵگانە نزیكەی ۱٦۰ هەزار بەرمیل دەبێت لەڕۆژێكدا، بەجۆرێك بەرهەمی خوڕمەڵە نزیكەی ۱۲۰هەزار بەرمیل و بەرهەمی كێڵگەی هەولێر نزیكەی ۱۰ هەزار بەرمیل و بەرهەمی كێڵگەی كۆرمۆر ۲۰ هەزار بەرمیل نەفتا و بەرهەمی كێڵگەی بجیل چوار هەزار بەرمیل دەبێت، هەرچەندە كێڵگەكانی تەقتەق و چیا سورخ بەرهەم هێنان تێیاندا ڕاگیراوە، بەڵام دەتوانرێت ڕۆژانە سێ تا پێنج هەزار بەرمیل نەوتی لێ بەرهەم بهێنرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color