وا بڕیارە جارێکی دیکە دەرگای کاندیدبون بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکرێتەوە. سەرچاوەیەکی سیاسی باڵای عێراقی رایگەیاندووە، دوای سەردانەکەی دوێنێی سەید موقتەدا سەدر بۆ لای سەید عەلی سیستانی، بڕیارە جارێکی تر دەرگای کاندیدبوون بۆ هەڵبژاردن دەکرێتەوە، بۆ ئەوەی دەرفەت بۆ بزووتنەوەی نیشتمانی شیعە بڕەخسێنێت بۆ بەشداریکردن. ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی پێنجشەمەی پێشوو وەرگرتنی ناوی کاندیدان لەلایەن کۆمسیۆنی هەڵبژاردن کۆتایی هات. جێی ئاماژەیە پێشتر موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بڕیاریدابوو بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکات کە بڕیارە رۆژی ١١ی ١١ی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت.