گرنگ

دوو دڕۆن لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کەوتنە خوارەوە

2025-07-03

 

ئەمشەو دوو دەنگی بەهێز لە کۆمەڵگای سێبیران و گوندی گەزنەی نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر بیستران و هاووڵاتییانیش تێبینی ئاگرێکیان کردووە. بەپێی قسەی شایەتحاڵان دوو دڕۆن لە ئاسمانی نێوان کۆمەڵگای سێبیران و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بینراون و یەکێکیان لە ئاسمان تەقێندراوەتەوە و ئەوەی دیکەش لە نزیک فڕۆکەخانە کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام تا ئێستا لایەنە پەیوەندارەکان هیچ ڕاگەیاندراوێکیان بڵاونەکردووەتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە هەر ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگۆی تێکشکانی دوو دڕۆنی دیکە هەبوو لە نزیک فڕۆکەخانەی کەرکووک. لەوەتەی دەستپێکی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل لە ١٣ی حوزەیران تا ئێستا ئەمە ١٥ هەمین دڕۆنە لە سنووری پارێزگای هەولێر دەکەوێتە خوارەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color