گرنگ

بوار وەک یەکەم میدیا، شکست هێنانی هەوڵێکی عێراق بۆ دەست بەسەرداگرتنی بیرە نەوتێکی هەرێم ئاشکرا دەکات

2025-07-04

 

هێزێکی سەربازی عێراق، ئەمڕۆ هەینی ٤ی تەمووز، ویستی دەست بەسەر چەند بیرە نەوتێکی کێڵگەی قەمەر (گڵابات)دا بگرێت. لە نێوان کفری و قەرەتەپە. بەڵام هێزی پێشمەرگە ڕێگەنەدا و شوێنەکانیان بۆ هێزە عێراقیەکان چۆڵ نەکرد. ئەمڕۆ هێزێکی سەربازی عێراقی لە سنوری ناحیەی کۆکس لە گوندەکانی چاڵاو خالید و شیلان و عەلی خەڵەف جموجوڵیان هەبووە، ویستویانە ئەو ناوچانەی بیری نەوتی لێیە کۆنترۆڵی بکەن. بەڵام پێشمەرگە ڕووبەڕوویان وەستاوەتەوەو هێزەکەی عێراق نەیتوانیووە پێشڕەوی بکات. هێزەکەی عێراق خواستی ئەوەیان هەبووە تەواوی کێڵگەی نەوتی قەمەر (گڵابات) کۆنترۆڵ بکەن. کە بەشێکی لە سنوری ناحیەی کۆکس و لەژێر دەسەڵاتی پێشمەرگەدایە. جموجوڵی هێزی عێراقی دوای تەنها سێ ڕۆژ لە بڕیاری بەقەزا کردنی ناحیەی قەرەتەپە و دابڕینی ناحیەی کۆکس دێت لە قەزای کفری. لە ماوەی ڕابردوو حکومەتی عێراق گرێبەستی هەڵکەندنی یەکەم بیری نەوتی لە سنوری قەزای کفری ڕاگەیاند. بڕیارە بەمزوانە دەست پێبکات و وەزارەتی نەوتی عێراق گرێبەستی پەرەپێدانی کێڵگەکە لەگەڵ کۆمپانیای نەفت هیلالی ئیماراتی ئەنجام داوە. لەمانگی ئابی ساڵی ڕابردوو هێزێکی سوپای عێراق و حەشـ.ـدی شەعـ.ـبی ویستیان دەست بەسەر بیرە نەوتێک لەگوندی چاڵاو خالید بگرن، بەڵام هێزەکانی پێشمەرگە ڕێگەیان نەدا.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color