بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەمەبەستی چارەسەری کێشەی مووچە گەیشتە بەغدا. بەپێی زانیارییەکانی بوار، دوای کۆبوونەوەی ئەمشەوی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی شاری بەغداد دەکات بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکان لەنێویاندا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ چارەسەری کێشەی مووچە. هەر بەپێی زانیارییەکان، سەردانی بافڵ تاڵەبانی بۆ بەغدا بە رەزامەندی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتیە کە دەتوانێت بە ناوی هەردوو حیزبەوە گفتوگۆ بکات.