هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) رایگەیاندووە، گروپه چه‌كداره وه‌لائییه‌كان ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه هێرشی درۆنی ده‌كه‌نه سه‌ر كێڵگه و دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان و هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی و زیانی ماددیان پێ گه‌یاندوون. زێباری دەڵێت، ئەو هێرشانە دوژمنكاری و ده‌ستدرێژییه‌كی روون و ئاشكرایه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن هێزه نادهوڵهتییهكانهوە و بە توندی ئیدانەی دەکەن.