بەپێی ئەو لێكتێگەیشتنەی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و هەرێم پەسندكراوە تەنیا موچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم مسۆگەركراوە. بەپێی ناوەڕۆكی لێكتێگەیشتنەكەی نێوان هەرێم و بەغدا تەنیا ناردنی موچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم پەیوەست نەكراوە بە كاری ئەو لیژنە تایبەتانەی كەبڕیارە پێكبهێنرێن بۆ لێكۆڵینەوە لە داهاتی نانەوتی هەرێم. بەپێی دەقی رەشنوسی ئەو لێكتێگەیشتنەی لە نێوان هەرێم و بەغدا هەیە، ناردنی موچەی مانگەكانی داهاتووی فەرمانبەرانی هەرێم، پەیوەستە بە دەرەنجامی كاری ئەو لیژنانەی بڕیارە لە داهاتوو پێكبهێنرێن و سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن بۆ لێكۆڵینەوە لە داهاتی نانەوتی هەرێم و قەرزی كۆمپانیا بیانییەكان و یەكلاییكردنەوەی شایستە داراییەكانی كۆمپانیا بیانییەكان و پێداویستییە ناوخۆییەكانی هەرێم لە بواری سوتەمەنی.