گرنگ

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق تاوتوێی هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێم دەکات

2025-07-21

 

بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق، تاوتوێی ئەو هێرشە درۆنییانە بکات کە هەفتەی رابردوو کرانە سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم. بەپێی کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق، لە تەوەرێکی دانیشتنەکەدا باسی هێرشە درۆنیەکان دەکرێت کە هەفتەی رابردوو کرانە سەر چەند کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت لەکوردستان. ئەوەش لەکاتێکدایە بەپێی راپۆرتی لیژنەی حکومەتی عێراق، بەهۆی ئەو هێرشانەوە بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانە لە کوردستان گەیشتۆتە ٨١ هەزار بەرمیل، لەکاتێکدا پێشتر ٢٨٠ هەزار بەرمیل بوو.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color