بافڵ تاڵەبانی بۆ ئەندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا رایگەیاندووە "ئێمە بە نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستان چووینە بەغدا و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان گفتوگۆمان کرد بۆ گەیشتنە لێکتێگەیشتنێک بۆ ناردنی مووچە، چونکە مووچەخۆران لە دۆخێکی سەختدان". هەروەها وتویەتی "ئێستاش کە کاتی جێبەجێکردنیەتی هیوادارم هیچ لەمپەرێک دروستنەکرێت، هەروەها لە زووترین کاتدا هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێبکاتەوە".