گرنگ

سلێمانی 50 ملیار دیناری ئامادەكردووە بۆ ئەوەی ڕادەستی بەغدا بكرێت

2025-07-21

 

بانكی ناوەندی هەرێم لقی سلێمانی لەكۆتای هەفتەی ڕابردوو وەكو ئامادەكاری بۆ ڕادەستكردنی پشكی سلێمانی لە ۱۲۰ ملیار دینار وەك داهاتی ناوخۆ بەغداد ئامادەكاری كردووە و نزیكەی ٥۰ ملیار دینار لەو داهاتە لە پشكی سلێمانی ئامادە كراوە تا وەزارەتی دارای لەگەڵ ۷۰ ملیار دیناری هەولێر و دهۆك ڕادەستی بەغدای بكات. بەگوێرەی زانیارییەكانی بوار،دەستەڵاتی ڕادەستكردنی داهاتی نانەوتی لەلای وەزارەتی دارای هەرێمەوە هەموو ئەو بڕەی دەدرێتە بەغدا بەفەڕمی و بەنوسراوی وەزارەتی دارای هەرێم ڕادەست دەكرێت و لە ناتواندرێت سلێمانیەوە بەبێ وەزارەتی دارای هیچ داهاتێك نادرێتە بەغدا. ئاماژە بەوەشكراوە، پشكی لە %43 ی ئەو بڕەیە دەبێت هەرێم بیداتە بەغدا لەكۆی ۱۲۰ ملیار دینار دەكاتە ٥۱ ملیار دینار، هاوكات لە مانگی ئایاری ئەمساڵ بڕی ٨۷ ملیار دینار داهاتی نانەوتی لە گەنجینەكانی سلێمانیەوە گەڕاوەتەوە بۆ لقی سلێمانی بانكی ناوەندی هەرێم.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color