گرنگ

زەوی هێزە ئەمنییەکان تاپۆ دەکرێن

2025-07-22

 

شارەوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، زەوی هێزە ئەمنییەکان کە نزیکەی هەزار پارچە زەوی دەبن، زۆربەیان رێکارەکانیان تەواو بوون و تاپۆ دەکرێن. شارەوانی سلێمانی رایگەیاندووە، ئاماژە بە بڕیاری سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (٢٦٢٠) لە (٢٠٢٣/٦/٢١)وە بڕیاری ئەنجوومەنی شارەوانی ژمارە (١٢٥) لە (٢٠٢٤/٧/١٠) تایبەت بە دابەشکردنی زەوی پاڵپشت بە (ماددەی ٣٠ یاسای ژمارە ٦ ساڵی ١٩٩٦ هەموارکراو) لە یاسای بەڕێوەبردنی شارەوانییەکان، ئەمڕۆ (٧) بڕیاری ئەنجوومەنی شارەوانی تایبەت بە زەوی هێزە ئەمنییەکان کە رێکارە هونەری و یاساییەکانیان بۆ تەواو کراوە و پەسەندی کۆتایی کراون بە نوسراوی فەرمی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی تۆمارکردنی خانووبەرەی سلێمانیان کرد بەمەبەستی تۆمارکردنی جیاکراوەکە پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی ناوبراو. شارەوانی سلێمانی دەڵێت "داواکارین لە ئایندەیەکی نزیکدا دوای تەواوکردنی رێکارەکانی تۆمارکردنی جیاکراوەکە سەرجەم ئەو بەڕێزانەی کە سودمەندبوون لە بڕیارەکەی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، قوباد تاڵەبانی، سەردانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بکەن بۆ بەشی موڵکایەتی _زەوی و زار تا نوسراویان بۆ بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە بە مەبەستی بەناوکردنی زەوییەکان کە ئەمەش زیاد لە (١٠٠٠) پارچە زەوی دەبێت. هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە، لەئێستادا ڕێکارەکان زۆر خێراتر کراون بۆ ئەو هێزانەی كە ناوەكانیان بە فەرمی ئاڕاستە كردوین و لە ئایندەیەکی نزیکدا بڕیارەکانیان قۆناغ بە قۆناغ ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی تۆمارکردنی خانووبەرەی سلێمانی (تاپۆکان) دەکرێت بەمەبەستی تۆمارکردنی موڵكی جیاکراوەکە بە ناویانەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color