دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، داوا دەکات لە کەیسی هێرشکردنە سەر مافناس، شوان سابیر گەردی، کامێراکانی چاودێری شوێنی رووداوەکە وەک بەڵگە کۆبکرێنەوە. دەقی روونکردنەوەکە.... دوای ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوو لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو هێرش کرایە سەر مافپەروەر شوان صابر لەشەقامی ١٥٠ مەتری شاری هەولێرو بەهۆیەوە زامدار بوو بۆ ئەو مەبەستە ڕاستەوخۆ بەڕێز سەرۆکی دەستە خۆی هاتە سەرخەت وپەیوەندی کرد لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدارو لەنزیکەوەش لەتەندروستی ناوبراویان پرسی. بۆ بەدوا داچونی کەیسەکەش دەستە بەنوسراوی ڕەسمی داوای لەسەرۆکایەتی داواکاری گشتی کرد تا کەیسەکە بجوڵێنن وەک پارێزگاری کردن لەمافی گشتی و هەروەها بۆ هەمان مەبەستیش داوا لەبەڕێز وەزیری ناوخۆ کرا بێتە سەرخەت و تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو ڕادەستی دادگا بکرێن و بەردەوامیش چاودێری کەیسەکەمان کردوە لەنزیکەوە ، ئەمڕۆش ٢٢ی تەموز دوای زانیاریمان بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاری داوە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بکرێت و سەرجەم بەڵگەکان کۆ بکرێنەوە بەتایبەت کامیراکانی نزیک ئەو شوێنە وە بۆ هەمان مەبەست داواکاری گشتی جەخت لەسەر هەمان بڕیاری دادگا دەکاتەوە بە کۆکردنەوەی کامیراکان و بەڵگەکان. دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بۆ ڕێز گرتن لەڕێڕەوی لێکۆڵینەوەکان چاوەڕێی دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکات و لەنزیکەوەش چاودێری دەکات و بەهیواین تۆمەتباران هەرچی زووە بدۆزرێنەوەو بدرێنە دادگاو بەسزای خۆیان بکەن. دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ وێرای ئەوەی نیگەرانە لەڕووداوەکە بەرامبەر ناوبراو لەهەمان کاتدا ئیدانەی هەموو کردەوەکی لەوجۆرەو هەموو توندوتیژیەک دەکات بەرامبەر چین و توێژەکانی کۆمەڵگاو هیوادارین هەر بابەت و سەرنجێک هەیە لەسەر هەر کەسێک ڕێکاری دادگاو یاسایی بگیرێتەبەرو یاسا سەروەر بێت . دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان ٢٢ی تەموزی ٢٠٢٥