گرنگ

ئەم ئێوارەیە سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق یەكلای دەكرێتەوە، كەركوكیەكیش چانسی وەرگرتنی ئەو پۆستەی هەیە

2025-08-02

 

وابڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە شاری بەغدا پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق بەڕێوەبچێت، بۆ ئەومەبەستەش سێ‌ كەسایەتی وەرزشی خۆیان بۆ ئەو پۆستە كاندید كردووە كە یەكێكیان خەڵكی كەركوكە و پشتوانییەكی زۆریشی لێدەكرێت. بەگوێرەی زانیارییەكانی بوار، وابڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە شاری بەغدا لە ڕێگای هەڵبژاردنەوە یانەكانی عێراق سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق یەكلای بكەنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش هەریەكە لە لە عەدنان درجال سەرۆكی ئێستای یەكێتیەكەو ئەیاد بنیان ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری وەرزش و یونس مەحمود كاپتنی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق خۆیان بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە كاندید كردووە. یونس مەحموود خەڵكی قەزای دوبزی پارێزگای كەركوكە و یەكێكە لە ئەستێرەكانی مێژووی تۆپی پێ لەعێراق و دەیەوێت سەرۆكایەتی یەكێتی تۆپی پێی عێراق بكات و عێراق بگەیەنێت بە مۆندیال دوای ئەوەی لە ساڵی ۱۹٨٦ تا ئێستا ئەو خەونەی عێراق بەدی نەهاتووە. لەسەر ئاستی پارێزگای كەركوك پشتیوانیەكی فراوان لە یونس مەحموود دەكرێت و ئەگەر بەسەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق هەڵببژێردرێت دەبێتە یەكەم كەركوكی لە مێژووی عێراقدا ئەو پۆستە وەربگرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color