گرنگ

عێراق لە سبەینێوە دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی هەشتی خانەنشینان دەكات

2025-08-02

 

وابڕیارە لە سبەی یەكشەممەوە وەزارەتی دارایی عێراق دەستبكات بە دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشتی خانەنشینان ، هاوكات تائێستا وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم بەنادیاری ماوەتەوە. ئەمڕۆ شەممە میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە كە بریارە سبەی یەكشەممە لە رێگەی دەستەی گشتی خانەنشینی و بانكەكانی رافیدەین و رەشید، دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی هەشتی خانەنشینانی عێراق بكرێت ئاماژەبەوەشكراوە، دوای ناردنی پارە بۆ بانكەكان و دەستەی خانەنشینان، خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی دەتوانن موچەكانیان وەربگرن. ئەوەش لەكاتێكدایە، تا ئێستاش مووچەخۆرانی هەرێم چاوەڕوانی مووچەی مانگی شەشن و تائێستاش چارەنووسی ئەو مووچانەی دابەشنەكراون دیار نییە

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color