وەزیری نەوتی عێراق لە كەركووكەوە رایگەیاند، لە ئەمڕۆ یان سبەی 80 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێم وەردەگرین هەرێمی كوردستان 130 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت و 50 هەزار لەو بڕە بۆ نێوخۆیە. حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لە كەركووك ڕایگەیاند: لەگەڵ هەرێمی كوردستان دانوستاندن و كۆبوونەوەكان بەردەوامن و لەگەڵ وەزارەتی سەرچاوە سرووشتییەكان لەبارەی وەرگرتن و هەناردەكردنی نەوت لە رێگەی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوت سۆمۆ لەسەر هێڵین ئاماژەی بەوەشكردووە، ئێستا بەرهەمهێنان لە كێڵگەكان، نزیكەی 130 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیە، 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ بەكاربردنی رۆژانەیە و رێككەتووین لەگەڵ هەرێمی كوردستان 80 هەزار بەرمیلەكەی دیكە وەریدەگرین و لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە هەناردەی دەكەین.