گرنگ

بانكێك لەهەرێم 30 ملیۆن دینار قەرزدەداتە هاووڵاتیان بۆ دانانی سیستەمی بەرهەمهێنانی كارەبا لەوزەی خۆر

2025-08-06

 

بەرپرسێكی ئاڕتی بانك لەهەولێر ئاماژە بەوەدەكات بە گوێرەی چەند مەرجێك هاووڵاتیان دەتوانن سودمەند ببن لە وەرگرتنی بڕی حەوت تا 30 ملیۆن دینار لەبانكەكەمان بەشێوەی قەرز بۆ دانانی سیستەمی بەرهەمهێنانی كارەبا لەوزەی خۆر. هاوڕێ رەشید، جێگری بەڕێوەبەری بەشی كۆمپانیاكان لە ئاڕتی بانك، ڕایگەیاند: هاووڵاتییان دەتوانن لە ئاڕتی بانك، داواكارییەكانیان پێشكێش بكەن بۆ وەرگرتنی قەرزی درێژخایەن بۆ ماوەی حەوت ساڵ بە قیستی درێژخایەن قەرزەكە دەدرێتەوە، بەڵام شەش مانگی یەكەم هاووڵاتی قەرزەكە ناداتەوە ئاماژەی بەوەشكرد، پارەكە راستەوخۆ نادرێتە هاووڵاتیان بەڵكوو بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە و دوای تەواوكردنی دانانی سیستمەكە، پاشان بانك پارە دەدات، واتە بانك پارەكە بە كاش ناداتە هاووڵاتی و كۆمپانیا. جێگری بەڕێوەبەری بەشی كۆمپانیاكان لە ئاڕتی بانك ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە، قەرزەكە لەنێوان حەوت تا 30 ملیۆن دینارە بۆ هاووڵاتی، لە بەرامبەردا عمولەی ئیداری هەیە بە رێژەی 3٪ بۆ هەر مانگێك بەرامبەر قەرزەكە، بڕی قەرزەكە بەسەر 7 ساڵ دابەش دەكرێت، هاوكات وەرگرتنی قەرز، دەبێت كەفیلی حكومی هەبێت، هەروەها جۆری دیكەی گەرەنتی هەیە وەك بوونی خانوو یان موڵك، بەڵام ئەو كەسانەی 'هەژماری من'یان هەیە، پێویستیان بە كەفیل و كردنەوەی هەژماری بانكی نییە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color