گرنگ

كەس و كاری هونەر رەشید ئاغا، سكاڵای یاسایی لەسەر شاسوار عەبدولواحید تۆمار دەكەن

2025-08-07

 

كەس و كاری هونەری رەشید ئاغا بە نیازن سكاڵای یاسایی لەسەر كەناڵی ئێن ئاڕتی و شاسوار عەبدولواحید تۆمار بكەن. لە ماوەی ڕابردوو كەناڵی ئێن ئارتی شاسوار عەبدولواحید ئەوەی بڵاوكردەوە كە هونەر رەشید ئاغا لە لایەن بارزانییەكانەوە كوژراوە. بەپێی هەواڵەكەی كەناڵی شاسوار عەبدولواحید، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی، هونەر رەشید ئاغای بوریوە، بەڵام كەسایەتییە دیارەكانی عەشیرەتی بارزانی كۆكردووەتەوەو پێی گوتوون من لێی خۆش دەبم بەڵام ئێوە ئازادن كە چی بەرامبەر دەكەن. دوای ئەم قسانەی بارزانی كەسایەتییە دیارەكانی ناوچەی بازران هونەر رەشید ئاغایان كوشتووەو گوایە ئەوان وەك عەشیرەت ئەو سوكایەتییانە قبوڵ ناكەن كە هونەر بە بارزانییەكانی كردووە. رۆژی 4ی ئاب، دەستەی مافی مرۆڤ لە بەیاننامەیەكدا ئەوەیان ڕاگەیاندووە كە ئەوان لە زیندانی ئاسایش سەردانی هونەر رەشید ئاغایان كردووەو هیچ كێشەیەكی تەندروستی نییە. بەپێی زانیارییەكانی بوار، كەس و كاری هونەر رەشد ئاغا بە تۆمەتی بڵاوكردنەوەی زانیاری ناڕاست سكاڵای یاسایی لەسەر خودی شاسوار عەبدولواحید و كەناڵی ئێن ئاڕتی تۆمار بكەن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color