گرنگ

محەمەدی حاجی مەحمود، بە زەبری هێز مەڵبەندی خانەقینی کۆنترۆڵ کرد

2025-08-07

 

دوای ئەوەی بەشێک لە ستافی مەڵبەندی خانەقینی سۆشیالیست، دەستیان لەکار کێشایەوەو چوونە پاڵ حزبەکەی عەبدوڵای حاجی مەحموود بەناوی بزوتنەوەی سۆشیالیست، هێزێکی حزبی سۆشیالیست لەگوڵەخانەوە گەیشتنە خانەقین و دەستیان بەسەر بینای مەڵبەندی خانەقینی سۆشیالیستدا گرت و دەیانەوێت بارەگایەکی تری سۆشیالیستیان ڕادەست بکرێت و گەمارۆیان داوە. حسێن جەلیل سەعید بەرپرسی مەڵبەندی خانەقین کە چووەتە پاڵ عەبدوڵای حاجی مەحموود بارەگاکەی تری سۆشیالیستی وەک بارەگای حزبەکەی عەبدوڵای حاجی مەحموود ناساندووە و ئەو هێزەی هاتووەتە خانەقین ئەوە ڕەت دەکەنەوەو داوای ڕادەستکردنەوەی بارەگاکە دەکەن. بەرپرسی مەڵبەندی خانەقین هێزەکە بە تەقەکردن و بەکارهێنانی چەک تۆمەتبار دەکات و سکاڵای لەسەریان تۆمار کردووە، بەڵام حزبی سۆشیالیست و ئەو هێزەی لە گوڵەخانەوە ڕۆیشتوون داوای بارەگاو کەلوپەلەکانی سۆشیالیست دەکەنەوە و دەیانەوێت بارەگاکەی تری سۆشیالیستیان ڕادەست بکرێت. بەپێی رانیاریەکانی بوار، جەواد فەیزوڵا قایمقامی خانەقین و بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین سەرقاڵی نێوەندگیری و هێورکردنەوەی دۆخەکەن و دەیانەوێت کێشەکانی نێوان هەردوو بەرەکەی سۆشیالیست بە بێ بەکارهێنانی چەک چارەسەر بکرێت. ئەم دۆخە نوێیەی رووبەڕووی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بۆتەوە، هاوکاتە لەگەڵ ٤٩هەمین ساڵیادی دروستبوونی ئەو حیزبە که سبەینێ هەینی، ساڵیادێتی و بڕیارە یادەکە لە گوندی گوڵەخانەی شوێنی نیشتەجێبوونی محەمەدی حاجی مەحمود بەڕێوە بچێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color