گرنگ

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: عێراق بە پرۆژەی هەژماری من ڕازی بووە و هیچ كێشەیەكی نەماوە

2025-08-09

 

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات، هیچ كێشەیەك لەسەر پرۆژەی هەژماری من نەماوە و حكوومەتی عێراق بە پڕٍۆژەكە رازی بووە. كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند: ئێستا بەغدا هیچ كێشەیەكی لەگەڵ پڕۆژەی (هەژماری من)ی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نییە، ئەوەی گرنگە ئەوەیە كە مووچەی خەڵك بە سیستمی بانكی بێت. ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەوەی كە پێویستی بەچارەسەرە لە نێوان هەولێر و بەغدا، پرسی داهاتی نەوتی و نانەوتییە كە ئەوانیش بەمزووانە چارەسەر دەكرێن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color