کەمێکی تر کۆمیسیۆن تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە کاندید و حزب و هاوپەیمانییەکان ئەنجام دەدات، بەڵام بڕیارە ژمارە 56نەدات بەهیچ کاندیدێک. هۆکاری ئەو بڕیارەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە مادەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی تایبەتە بە (فێڵکردن و قۆڵبڕین) بۆیە کۆمسیۆن ئەو ژمارەیەى لاداوە و نایدات بە هیچ لایەن و کاندیدێک.